لە کەرکووک ژمارەیەکی زۆری تاوانبار گیران

کەرکووک - KDP.info/ دوای ئه‌وه‌ی گرووپه تیرۆرسیتیه‌كان پلانیان دانابوو بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین كاری تیرۆرستی له ناو شاری كه‌ركووك به ئامانجی تێكدانی زیاتر باری ئه‌منی له كه‌ركووك له‌م باریه‌وه هەلۆ جەباری رایگەیاند: لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك بریاری دا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچووی هاووڵاتیان و ئوتومبێل له كاتژمێر 12 شه‌وی رۆژی هه‌ینی تاكو كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی رۆژی شه‌ممه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك ئۆپه‌راسیۆنێكیان لە ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری كه‌ركووك ئه‌نجام دا و تیدا ژماره‌یه‌ك تاوانبار و داواكراو و گومان لێكراو ده‌ستگیركران و هاوكات پشكنینیان لە ناو ماڵه گومان لێكراوەكانیان ئه‌نجام دا. وەکو سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە لەم پرۆسەیەدا پتر لە دووسەد گومان لێکراو و تاوانبار دەستگیر کراون.




