ساڵح هه‌ورامی : بوونی بارزانی له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هێنایه ئاستی پشگیری كردن

سلێمانی / KDP.info - كادیرێكی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ستپێكێكی تازه ده‌بێت بۆ لێكنزیك بوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بووه.
به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی یه‌كه‌م هه‌نگاوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو كه بریتی بوو له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له چه‌ند خاڵێكی گرنگ و دواتر بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره، كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت له‌م باره‌وه ساڵح مسته‌فا هه‌ورامی جێگری مه‌كته‌بی ڕێكخستنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆKDP.info گوتی: "سه‌رئه‌نجام به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌رفه‌ت و كاتێكی باش راگه‌یه‌نرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد ئێستە له چوار دۆخی جیاواز دایه له كاتێكدا له باشور خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێز و ستراتژیه‌تێكی تازه و دان پیانراوی نێوده‌وڵه‌تین له باكوریش ئاینده‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد و له رۆژهه‌ڵاتیش له‌به‌رده‌م به‌ڵێن و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و به‌رخودانی كورد درێژه‌ی هه‌یه و له ڕۆژئاواش له‌به‌رده‌م رێکكه‌وتنی سه‌رجه‌م كورد داین بۆ به‌ره‌و ئامانج گه‌یاندنی دۆزی كورد، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌م گۆڕانكارییه سیاسیانه‌ی له ناوچه‌كه ڕوویداوه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه و دانانی به‌رنامه‌یه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و هاوبه‌شی كردنی ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له ساڵی 1973 تائێستە چه‌ندین جار له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و نووسه‌ران و رۆشنبیرانه‌وه بیرۆكه‌ی به‌ستنی كۆنگره خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام كه ئه‌مرۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه هاتۆته پێشه‌وه بۆ كورد و له پایته‌ختی كوردستان بڕیاری به‌ستنی ئه‌و كۆنگره ده‌درێت ئه‌وه مافی هه‌موو تاكێكه ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه بكات، ده‌رباره‌ی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له پرسی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ساڵح هه‌ورامی گوتی :" بارزانی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، جیا له‌وه‌ی توانی سه‌رجه‌م هێزه‌كان له یه‌ك چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی كۆبكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا خودی بارزانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێشی هێنایه سه‌رخه‌ت، به جۆرێك سه‌ركردایه‌تی توركیا له ساڵی 2006 ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوونی بارزانی و سه‌رپه‌رشتی بارزانی له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به خاڵێكی گرنگ ده‌زانێت".
له هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر ئاستی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی ده‌نگدانه‌وه‌ی كۆنگره بۆته جێگا‌و باسی سیاسییه عه‌ره‌بییه‌كان.




