ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری: تاوەکو ئێستا بەفەرمی کاتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دیاری نەکراوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەڵێت: بڕیارە 24ئەم مانگە کۆنگرەی نەتەوەیی بەرێوە بچێت، بەڵام ئەمە فەرمی نییە و ئەگەری ئەوە ھەیە گۆرانکاری بەسەر وادەکە دابێت.
ئیبراھیم برۆ ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی کورد بەKDP.INFOراگەیاند: ئەوان وەک لیژنەی ئامادەکار بەردەوامن لەکارەکانیان ودوێنێش ھەشت لیژنە لەھەموو بوارەکان پێکھاتوو و لەسبەی دەست بەکارەکانیان دەکەن وپێویستە تاوەکو 15/8/2013کارەکانیان تەواو بکەن.
ئیبراھیم برۆ گوتشی: تاوەکو ئێستا سەرۆکی کۆنگرە ھەلنەبژێردراوە و زحمەتە لیژنەی ئامادەکار سەرۆک ھەلبژێرێت، بەڵکو چاوەروان دەکرێت لەناو کۆنگرە سەرۆک ھەلبژێردرێت.
بڕۆ ئاماژەی بەوەشکرد،رۆژی پێنج شەممە 24ئەم مانگە بۆ سازکردنی کۆنگرە دیاریکرا،بەڵام رەنگە میوانێکی زۆر داوەت بکرێت،بۆیە ئەگەر نەتوانن لەو ماوەیە ئامادەبن،ئەگەری ھەیە کاتێکی دیکە بۆ بەرێوەچوونی کۆنگرە دیاری بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی حزب ولایەنە سیاسیەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان کۆبووە ولەکۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لیژنەی ئامادەکار پێکبھێندرێت لەھەموو لایەنەکان وئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی ھەر چوار پارچەی کوردستان بکات.




