٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د.سەعید خۆشناو: ئەگەر پەرلەمان شەرعییەتی نەبێ حكوومەتەكەی مالیكیش شەرعییەتی نامێنێ

سەرچاوە: AK News

ئەندامێكی هاوپەیمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند: وتارەكەى سەرۆك وەزیرانى عێراق نیگەرانى پێوە دیار بوو لەهەمبەر دەسەڵات و ئەو لەژێر كاریگەریی هەوڵەكانی لێپرسینەوە هێرشی كردە سەر هەموو شتێك.

د.سەعید رەسوول خۆشناو ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لێدوانەكەى مالكی سەرۆك وەزیرانى عێراق دەمارگیری پێوە دیار بوو و ئەو لەژێر كاریگەریی مەترسی لێپرسینەوە هەموو لایەنەكانى تۆمەتبار كرد و تەنانەت دەسەڵاتى یاسادانان كە پەرلەمانى عێراقە ناوزەد كرد و بەرفێنراوى ناو برد.

خۆشناو گوتیشى: ئەگەر ئەو شەرعییەت بەو دەسەڵاتە نەدا ئەوا حكوومەتەكەی خۆیشی شەرعییەتی نامێنێ چونكە ئەو حكوومەتە بەدەنگى پەرلەمان پەسند كراوە و متمانەى پێدراوە.

ئاماژەى بەوەشكرد كە سەرۆك وەزیران زۆر پەرۆشی دەسەڵاتە و وڵاتى بەرەو تەنگژەیەكی گەورە بردووە، ئەو سەرەتا ماوەى 8 مانگ پێداگرى لەسەر دووبارە دانانەوەى بەسەرۆك وەزیران كرد دواى سەرەڕاى پێشێلكارى دەستوور و هەبوونى ئەو هەموو سەرپێچییە یاساییانە لە كاتى دەسەڵاتى ئەو دا بەڵام ماوەى 3 مانگە سوورە لەسەر مانەوەى خۆى و بەهەموو شێوەیەك دەیەوێ حكومى وڵات بكا و وەك ئەوەى عێراق بەرەو قۆناغی پێش 2003 بگەڕێنێتەوە.

گوتیشى: پێویستە هەموو لایەنەكان بەجدی لەخەمی پرۆسەی سیاسیی عێراقدابن، چونكە ئەگەر دەوڵەتی یاسا سووربێ لەسەر مانەوەى مالیكی لە دەسەڵات و مل نەدات بەداوكارییەكان ئەو كات كورد بیر لە بژارەی دیكە دەكاتەوە، وەك لە وتارەكەى سەرۆكى هەرێمدا هاتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار