بەھۆی بەردەوامی شەرتائێستا رێژەی قوربانیانی ناوچە کوردییەکانی رۆژئاوا نەزانراوە.

سوریا-تایبەت بەKDP.info/سکرتێری حزبی ئازادی کورد لە سوریا ئاشکرایکرد:شەر لە ناوچە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە لە نێوان چەکدارانی یەپەگە و گروپە توندڕەوە ئیسلامییهکان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاماری قوربانیان ئاشکرا نەبووە.
مستەفا جومعە سکرتێری حزبی ئازادی کورد لە سوریا بەkdp.infoراگەیاند: شەر لە ناوچە کوردییەکانی رۆژ ئاوای کوردستان بەردەوامە تایبەت لە کوبان و ناوچەکانی دیکە لە نێوان چەکدارانی کورد وگروپە ئیسلامییە توندرەوهکان، بەڵام لەبەرئەوەی رێگا نادرێت کەس سەردانی ئەو شوێنانە بکات تاوەکو ئێستا ژمارەی قوربانیان نەزانراوە.
مستەفا جومعە گوتیشی: لە تورکیا ھاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە گەڵ ئەنجوومەن کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی شەرەکە رابگرن،بەڵام زەحمەتە چونکە پەیەدە داوا دەکات ئەوان ئەو شوێنانە چۆل بکەن،بەڵام ئامادە نینە.
لەلایەن خۆشیەوە مستەفا ئیسماعیل پارێزەر و رۆژنامەنوس لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەkdp.infoراگەیاند:ماوەی سێ رۆژە ھەرێمی کوبان کۆنترۆل کراوە وھاتوچۆ بۆ ئەو ھەرێمە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە ورێگا نادرێت ھیچ کەلوپەلیان بۆ رەوانەبکرێت.
مستەفا ئیسماعیل گوتیشی: لە چەند گوندێکی نزیک کوبانی لەسەر سنوری کە کوردن لەلایەن گروپە ئیسلامییە توندرەوەکان هێرشیان کراوەتەسەر، لەئاکامدا 60کەسیان کوشتووە.
ماوەیەکە شەر لەنێوان چەکدارانی یەپەگە وگروپە ئیسلامیەکان لە رۆژ ئاوای کوردستان دەست پێکردوە وتاوەکو ئێستاش بەدەیان کەس لە ھەردوو لایەن کوژراون.




