لە تورکیا داواکارییەکی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجەلان رەتکرایەوە

ئەنقەرە – KDP.info/ لە تورکیا داواکارییەکی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوەی پارتی کرێکرانی کوردستان پەكەكە لە بدەیخانەی ئیمرالی رەتکرایەوە ، یانزەهەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە، داواكاریی دووبارە دادگاییكردنەوەی عەبدوڵلا ئۆجالان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكەی رەتكردەوە كە لەلایەن پارێزەرانیەوە پێشكەش كرابوو. وەک ماڵپەری فورات نیوز بڵاویکردۆتەوە دوای ئەوەی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە، لەڕۆژی 26 تەمموزی رابردوو، داواكارییەكیان پێشكەش بە یانزەهەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە كردبوو بۆ دووبارە دادگاییكردنەوەی ئۆجەلان کە سزای هەتا هەتای بەسەر سەپینراوە ، دادگای ناوبراو ئەو داواكارییەی پارێزەرانی ئۆجالانی رەتكردەوە. جێی ئاماژەیە عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە لەپێشووتردا لەلایەن هەمان ئەو دادگایەوە سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا.




