٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی یەپەگە و چەكدارانی بەرەی نوسرە بە قورسی درێژەی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان – KDP.info /تا ئەمرۆش شەممە پێكدادانەكانی نێوان  هێزەكانی یەپەگە و چەكدارانی بەرەی نوسرە  لە سەرێكانی  و دەوروبەری بە قورسییەوە درێژەی هەیە  و لەم چەند رۆژەی دوایشدا هێرشەكانی ئەو گروپە تیرۆریستیانە بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ناوچەكە  چرتر بۆتەوە. سەرچاوەكانی هەواڵ لە ناوچەكە بڵاویانكردەوە: هێرشەکانی بەرەی نوسرەو گرۆپە ئیسلامییەکانی توندرەوە لە کاتژمێر 10 شەوی رابردووەوە دەستیانكردووە بە هێرشكردن بۆ سەر ناوچەی تەل ئەبیەز و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری بەهۆیەوەش پێكدادانێكی توند لە نێوان هێزەكانی یەپەگە و چەكدارانی  گرووپە ئیسلامییەکان سەر بە بەرەی نوسرە روویداوە، وەک سەرچاوەکانی هەواڵی ناوچەکە بڵاویانکردۆتەوە  لەو هێرشەشدا چەكدارە توندڕەوەكان هاووڵاتیانی كوردی مەدەنی ناوچەكەیان كردۆتە ئامانج و لە چەند رۆژی رابردوو ٢٠٠ گەنجی  چنە گوند و شارۆچکەیەکی ریف حەلەبیان رفاندووە ، سەبارەت بە رەوشی ئێستای کوردستانی سوریا دۆخەی كە رووبەرووی كوردانی رۆژئاوا بۆتەوە ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە بە رۆژنامەی جمهوریەتی توركیای رایگەیاند: كوردانی رۆژئاوا بوونەتە ئامانجی هێرشەكانی گروپی چەكدارانی بەرەی نوسرە و چەكدارانی سوپای ئازاد، بەتایبەتی لە ناوچەكانی تەل عەرن و تەل حاصل لە رۆژئاوای شاری حەلەب كە ماڵ و حاڵیان وێران بووە و  ژمارەیەشكیان بوونەتە قوربانی.

هەواڵی پەیوەندیدار