شاندێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

بەغدا –KDP.info / شاندێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ڕۆی ئەمرۆ شه‌ممه گه‌یشته به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق. سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی سه‌ربازی هه‌رێمی کوردستان دوای سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ولێر و سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا دێت. جه‌بار یاوه‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك بڵاویكرده‌وه، کە وەفده‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی خۆی و فەریق شیروان عه‌بدوره‌حمان گەیشتنە شاری بەغدا و بریارە كۆبوونەوەی لیژنەی كاری باڵای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ساز بکەن. شایەنی باسە کێشەی بوودجەی پیشمەرگەی کوردستان و بوونی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ کارکردن بە هاوبەشی لەو ناوچانە، ئەولەویەتی کارەکانی شاندی سەربازی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەبێت. پێشتریش رێکەوتنێک لە نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردسان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان هەوڵیر و بەگدا ئیمزا کرابوو.




