له‌ماوه‌ی مانگێکدا زیاتر له 2 هه‌زار دۆنم پووش و پاوه‌ن و باخ له‌سنوری پێنجوین سوتاون

پێنجوین –KDP.info / له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا زیاتر له 2هه‌زار دۆنم پووش و پاوه‌ن و باخ له‌سنوری پێنجوین سوتاون و 37 هاوڵاتیش ده‌ستگیركراون، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن زیاتر له2 هه‌زار دۆنم پوش و پاوه‌ن و باخ سوتاون . لە بارەی ئەمجامدەرانی ئەو کردارانەش، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستانەکان لە پێنجوین ئاشکرای کرد به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه 37 هاوڵاتی ده‌ستگیركراون و چه‌ندین پارچه چه‌ك و موه‌لیده‌ی كاره‌بایی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه كه‌بۆ مه‌به‌ستی ڕاوكردن به‌كارهێنراون. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن ئاماژەی بەوەشدا کەهۆکاری كۆنترۆڵ نه‌كردنی زۆربەی ئه‌و ئاگرەکان بۆ نه‌بوونی كارمه‌ندی ئاگر كوژینه‌وه‌و هاوكاری نه‌كردن و به‌دەنگ نه‌هاتنی دام وده‌زگاكانی سنوره‌كه گه‌رانه‌ده‌وه. نه‌قیب إسماعیل إبراهیم راشیگه‌یاند: پۆلیسی دارستان کێشەی هەیە، ئەویش بریتییە لەوەی کە تاوه‌كو ئیستا بینایه‌كی سه‌ربه‌خۆی نییه‌و له‌ئیستادا كاروباره‌كانی له‌بینایه‌كی قوتابخانه‌دا به‌رێوه‌ده‌بات له‌كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ناچارن قوتابخانه‌كه جێبهێڵن.




