نزیكه‌ی 90 كاندیدی لیسته‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تكراونه‌وه

هەولێر– KDP.info/ نزیكه‌ی 90 كاندیدی لیسته‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ره‌تكراونه‌وه كه به‌شێكی زۆریان به هۆی كێشه‌ی فۆرمی خۆراكه‌وه بووه. دوای ئەوەی 9کاندیدی حزبی شیوعی کوردسان بەهۆی بوونی کێشە لە ناسنامەکانیان دوورخرانەوە، لە ئێستەشدا 88 كاندید کە له 17 لیستی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانپیک هاتوون، مه‌رجه‌كانی خۆكاندیدكردنیان تێدا نه‌بووه و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەوە ره‌تكراونه‌ته‌وه و سەرجەمییان كێشه‌كانیان په‌یوه‌ندی به‌پێشینه‌ی خراپه‌وه نییه، به‌ڵكو زۆربه‌یان كێشه‌یان له‌فۆڕمی خۆراكیاندایه و ئەوان سه‌ر به ناوچه دابڕاوه‌كانی هەرێمی کوردستانن. وەک کۆمسیۆنی باڵای سەربخۆی هەڵبژاردنەکان باسی کردووە چاره‌سه‌ركردنی دۆخی له‌و شێوه‌یه به‌پێی فۆڕمی خۆڕاكی كه‌سه نزیكه‌كانی كاندیده‌كه دەبێت و ئەو گرفتانەش یه‌كلاده‌كرێته‌وه و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ناوچه‌كانی هه‌رێم بن رێگه‌یان پێده‌درێت وه‌ك كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان بكه‌ن. شایەنی باسە وا بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 21ی ئه‌یلولی داهاتوو به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه و لیستی نیمچه كراوه ئه‌نجام دە درێت‌و بۆ ئه‌مه‌ش 31 لیست كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 111 كورسی په‌رله‌مان بكه‌ن.




