لە هەڵمەتیکی ئەمنییدا دەیان کەسی گومانلێکراو لە کەرکووک دەستگیر کران

کەرکووک – KDP.info / لە هەڵمەتیکی ئەمنییدا کە تێدا سەرجەم هێزەکانی ناوخۆی شارەکە بەشدار بوون دەیان کەسی گومانلێکراوی تیرۆریست لە شاری کەرکووک دەستگیر کران، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی گەڕان و پشکنین دا کە بۆ جاری یەکەمە لە شاری کەرکووک ئەنجام دەدرێت، لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە بەدەیان کەسی داواکراو و گومانلێکراو دەستگیرکران. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک بە ماڵپەری ئەینی راگەیاند: ماوەیەک بوو لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە پلان هەبوو کە هەڵمەتێکی بەرفراوان لە شاری کەرکووک دەست پیبکەن ، دواتر بە بریاری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە ئەو ھەڵمەتە بەھاوبەشی لەنێوان دەزگا ئەمنیەکانی کەرکووک بەرێوەچووە و لە ھەڵمەتەکەدا ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و دەزگاکانی تر بەشداربوون. سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند : ھەڵمەتەکە ھەموو شاری کەرکوکی گرتەوە و تێدا ژمارەیەکی زۆر کەسی داواکراو و گومانلێکراو دەستگیرکراون کە لەنێویاندا ژمارەیەک گەورە تێرۆریست ھەنشایەنی باسە : گروپە تێرۆریستییە ئیسلامییەکان لەماوەی مانگی رەمەزان دا دەیان هێرشی خۆکوژی و چەکداریان بۆ سەر شاری کەرکوک ئەنجامدا کە بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران و بریندار بوون




