هه‌رێمی كوردستان مانگێكی ده‌ستكرد هه‌ڵده‌دات


هەولێر-KDP.info/ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاریی كۆمپانیای (Yahsat)ی ئیمارات له‌هه‌وڵی هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردایه تا كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی هه‌رێم له‌و مانگه‌وه په‌خش بكرێن و وێستگه‌كه‌شی له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمدا بێت.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی كۆمپانیای (Yahsat) ی ئیماراتی، كۆمپانیاكه پێشنیاریی كرد مانگێكی ده‌ستكرد تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه هه‌ڵبدرێت له‌پاڵ دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كه به‌ومانگه ده‌ستكرده‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاوه مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای (Yahsat) ی ئیماراتی به‌رز نرخاند و ئاماده‌یی پیشاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنه‌كان هەماهه‌نگی بكات بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه، داواشیكرد كۆمپانیاكه راپۆرتێكی تیرۆته‌سه‌ل له‌وباره‌یه‌وه ئاماده بكات به‌مه‌به‌ستی دیراسه كردنی.
گروپی كۆمپانیای ( یاه سات) بۆ په‌یوه‌ندی و مانگه ده‌ستكرده‌كان، یه‌كێكه له‌گروپی پرۆژه گرنگه‌كانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی كه‌رتی بازرگانی ئیمارات و كۆمپانیاكه‌ش تا ئێستا خاوه‌نی 2 مانگی ده‌ستكرده،یاه سات- ی یه‌ك و دوو




