حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێران دەست بەکار دەبێت

ئێران – KDP.info/ ئەمرۆ شەممە حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێران، لە رێرەسمێکی تایبەتدا به‌ره‌سمی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران له مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ماوه ته‌واوبوو وه‌رده‌گرێت. حەسەن رۆحانی كه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌مه‌راسیمێكیدا كه ئەمرۆ له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێدا ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی حه‌سه‌ن رۆحانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران ئیمزا ده‌كات. رۆحانی كه ته‌مه‌نی 64 ساڵه، پێشتر دانوسانكاری ئه‌تۆمی ئێران بووه و به‌ر له شۆڕشی ساڵی 1979 یه‌كێك بووه له چالاكوانه ئیسلامییه‌كان له ئێران. به‌ڵێنیداوه چاكسازی بكات و كۆتای بهێنێت به په‌راوێزخستنی ئێران له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کەمینەکانی ولاتەکەشت بەتایبەت کورد لە ئیران بەشداری لە حکومرانییەکی بکات، حه‌سه‌ن رۆحانی له‌لایه‌ن ره‌وتی ریفۆرمخوازانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت كه ده‌خوازن سه‌رۆكی نوێ گۆڕانكاری كرداره‌كی ئه‌نجامبدات، له‌وانه ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵگرتنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه زیانی به ئابوری ئێران گه‌یاندوه.




