نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراقداگۆڕدرا

بەغدا – KDP.info/ له‌بری مارتن كۆپله‌ر به‌رپرسێكی باڵای پێشووی حكومه‌تی بوڵگاریا، وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا، ده‌ستنیشانكرا. ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە بانكی مۆن ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكۆلای ملادینۆڤی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی بولگاریای وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی له عیراقدا ده‌ستنیشان كردووه. ئەم گۆرانکارییە له‌كاتێكدایه كه بڕیاره مارتن كۆپله‌ی پۆستی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات وه‌ربگرێت. ماوەیەک بەر لە ئێستا ناکۆکی لە نێوان مارتن كۆپله‌ر و نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دروست بوو کە تیدا کۆپلەر حکوومەتی بەغدای بە کەمتەر خەم لە تەقینەوەکانی ئێراقی تۆمەتبارکردبوو، شایەنی باسە نێرده‌ی نوێی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیكۆلای ملادینۆڤ، له ساڵی 2010 -2013 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا بووه‌و تا رادەیەک کەسێکی دیبلۆماسی سەرکەوتوو بووە.




