٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی پێشوازی له که‌مال بورقای کرد

سەرچاوە: KDP.info

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە رێككەوتی 26/6/2012 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد له هەریەك لە بەڕێزان كەمال بورقای كەسایەتی سیاسی ناوداری كورد له توركیا و، بایرام بۆزیەل سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان (HAK-PAR) لە توركیا و، جەلال یەلدز جێگری سەرۆكی پارتی ناوبراو.

لەدیدارێكدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرا، كە بەم دواییە بەرەو پێشچوونێكی باشی لە سەرجەم بوارەكاندا بەخۆوە بینیوە، شاندی میوانیش ئەزموونی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند.

هەروەها لە دیدارەكەدا باس لە كرانەوەی دیموكراتی لە توركیا كراو پرۆسەكە بە باشی هەڵسەنگێنرا، هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی، ئەمە دەبێتە هۆكارێك بۆئەوەی لە رێگەی خەباتی سیاسی و ئاشتیانە، چارەسەر بۆ سەرجەم کێشە و گرفتەكان بدۆزرێتەوە، بەتایبەتی لە وەدەستهێنانی مافەكانی میللەتی كورد لەو وڵاتەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار