٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگای توركیا داوای پارێزەرانی ئۆجەلان رەتكردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info/ هاوكات لەگەڵ ئامادە كردنی پاكێجی نوێ بۆ گۆڕانكاری لە سیستەمی دادگاكان و یاساكانی سزادان لە توركیا لە لایەن حكوومەتی ئەو وڵاتەوە، پارێزەرانی سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش بە مەبەستی سوودمەند بوونی ناوبراو لەم گۆڕانكارییانە داوای دووبارە دادگایی كردنەوەی ئۆجەلانیان كرد.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی رایگەیاندووە كە لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە یاساییەكانی توركیادا، پارێزەرانی ئۆجەلانیش بە مەبەستی سوودەمەند بوونی ئۆجەلان لەم گۆڕانكارییانە داواكارییەكیان پێشكەشی دادگای باڵای سزای گرانی ژمارە 11ی ئەنقەرە كرد.

پارێزەرەكانی ئۆجەلان داوایان لە دادگای ناوبراو كردووە كە یا دووبارە ئۆجەلان دادگایی بكاتەوە یا جێبەجێ كردنی سزای زیندان لە سەر ناوبراو رابگرێت، بەڵام دادگای باڵای سزای گرانی ژمارە 11 ئەم داواكارییەی رەد كردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار