٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک.. لەماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا 15 منداڵی كچی تازە لەدایكبوو فرێدراوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک – KDP.info/ سەرباری بڵاوبونەوەی رێكخراوە مەدەنییەكانی پەیوەندیدار بە مافەكانی ژنان‌و منداڵان‌و یاساكانی مافی مرۆڤ‌و ژنان، لەماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا 15 حاڵەتی فڕێدانی منداڵی كچی تازە لەدایكبوو لە كەركووك تۆماركراوە.لە راپۆرتێكیدا رێكخراوی CDOبۆ گەشەپێدان‌و فریاگوزاری ئاشكرایكردوە، لەماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا 15 حاڵەتی فڕێدانی منداڵی كچی تازە لەدایكبوو لە كەركووك تۆماركراوە. بەرپرسی بەشی منداڵانی نەبەكام لەنەخۆشخانەی كەركوك حسێن ئومێد بە كەركووك ناوی راگەیاند: لەنێوان ماوەیەك بۆ ماوەیەكی تر حاڵەتێكی فڕێدانی منداڵی كچ تۆماردەكەین، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە قەزاو ناحییەكانی شاری كەركوكدایە. رونیشیكردەوە : کە ژمارەیەكی دیاریكراو نییە، بەڵام بەشێوەی تێكڕا تائێستا 10 حاڵەتی دۆزینەوەی منداڵی كچی فڕێدراو تۆماركراوە، فڕێدراوەكان لەشەقام‌و زبڵدان‌و لەبەردەرگای نەخۆشخانەكان دۆزراونەتەوە، نەخۆشخانەی حەویجە پشكی گەورەی حاڵەتەكانی بەردەكەوێت لەدوای ئەویش نەخۆشخانەی كەركووك‌و پاشان نەخۆشخانەكانی منداڵان‌و ئازادی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار