٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک.. کارمەندێکی دەزگای ھەواڵگری تێرۆر کراو بۆرییەکی نەوتیش تەقێندرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک –  KDP.info / لە کەرکووک و دەوروبەری، لە دەرنجامی چەند کراداریکی  تیرۆستی دا کارمەندێکی دەزگای ھەواڵگری عێراق تێرۆر کراو بۆرییەکی سەرەکی نەوتیش لەناوچەی ریاز تەقێندرایەوە.  سەرچاوەیەکی پۆلیس لە پارێزگای کەرکووک بە شەفق نیوزی  راگەیاند: سەعات بەیانی ئەمرۆ لە گەرەکی واستی شاری کەرکووک بەچەکی قەناس لە بنکەیەکی ھەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق تەقە کراوە   بەھۆیەوەش  پاسەوانێکی بەردەم بنکەکە کوژرا. سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند: هاواکت  بەرەبەیانی ئەمرۆ لە نزیک گوندی بەسرەی سەر بەناحیەی ریاز تیرۆریستان بۆرییەکی سەرەکی نەوتیان تەقاندۆتەوە بەوەش زیانی ماددی زۆر بەبۆرییەکە گەیشتووە و ئەو بۆرییە نەوت لە بیرە نەوتیەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بۆ پاڵاوگەی بێجی دەگوازێتەوە.   لەلایەکی دیکەوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە قەزای حەویجە بۆمبێکی چێنراو بەدەورییەکی بنکەی پۆلیسی شەعب دا تەقیوەتەوەو تەنھا زیانی مادی لێکەوتۆتەوە.  هاوکات هەر ئەمرۆ لە ناحیەی  زاب ی سەر بەقەزای حەویجە تیمەکانی ئەندازەی سەربازی سێ بۆمبیان پوچەڵکردۆتەوە کە لەناو سێ خانووی ھەیکەل دا چێنرابوون.

هەواڵی پەیوەندیدار