٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیبیا .. كوتلەیەكی پەرلەمان تا پەسەندكردنی دەستور چالاكییەكانی هەڵپەسارد

سەرچاوە: KDP.info

لیبیا – kdp.info/ لە لیبیا كوتلەیەكی پەرلەمانی تا پەسەندكردنی دەستور چالاكییەكانی هەڵپەسارد. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە هاوپەیمانی هێزە نیشتیمانیەكانی لیبیا كە مەحمود جبریل یەكەم سەرۆكی حكومەت دوای روخانی رژێمی قەزافی سەرۆكایەتی دەكات بەشداریكردنی لە پەرلەمان و حكومەت هەڵپەسارد تا ئەو كاتەی دەستوری وڵات پەسند دەكرێت. هاوكات لە مبارەیەوە تۆفیق شهێبی سەرۆكی كوتلەی هێزەكانی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هەڵپەساردنی چالاكیەكانی رایگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ گۆڕینی دەنگی زۆرینەی شەقام بۆ كەمینەیەك لە ناو پەرلەمان گەڕاندەوە. جێگای ئاماژە بۆكردنە هاوپەیمانی هێزە نیشتیمانیەكان چل و چوار رێكخراوی سیاسی و دووسەد وسیی و شەش رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی و زیاتر لە دووسەد وهەشتا كەسایەتی نیشتیمانی سەربەخۆ لە خۆدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار