مالیکی : شهرستانی زانیاری هەڵەی پێداوم و سوپای مەهدیش دەستی لە هەڵاتنی بەندکراوەکان هەبووە

بەغدا – KDP.info/ نوری مالیکی رەخنەی توندی ئاراستەی سوپای مەهدی سەر بە رەوتی سەدر کرد و ئەو سوپایەشی بەتێوەگلان لەهەڵاتنی بەندكراوانی بەندیخانەكانی بەغدا تاوانبار كرد. سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی چاوپیکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك لە پسپۆڕانی بواری سیاسی و ئابووری كە لەكەناڵی عێراقیەی نیمچە فەرمی بڵاویکردەوە رایگەیاند: حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە زانیاری نادروستی پێداوم لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەعێراق و ئەمەش پیویستی بە لێکۆلێنەوە هەیە و لێکۆلینەوەشم دەت پێکردووە،بۆچی دەبێت کەسێک کە پۆستێکی وا باڵای هەبایت درۆ بکات، هەر لەدرێژەی ئەو قسانەدا نوری مالیکی هێرشی كردە سەر سوپای مەهدی و بەوە تۆمەتباری كرد كە دەستی هەبووە، لە هێرشكردنە سەر قاوەخانەكانی بەغدا كە لەم مانگە روویاندا، هەروەها دەستی هەبووە لە هەڵاتنی بەندكراوانی بەندیخانەكانی ئەبو غرێب و تاجی لەبەغدا، مالیکی بەوەندەش نەوەستا، رابەری حیزبوڵڵای عێراق و سوپای موختار. واسق بەتاتی بە پێاویکی شێت ناوبرد و رایگەیاند: ئەم پیاوە لە وەناچێت عەقلی ساخ بێت هەر بە شێت دەچێت، هاوکات هێرشەکانی مالیکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و جەلالەدین سەغیر سەركردەی دیاری ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیشی گرتووە، ئەوانیشی بە کار کردن لەدژی هەندێک پرۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمەتبار کرد.




