گەنجێک له رووباری سیروان خنکا
ئاوی سیروان –KDP.info / گەنجێک کە له رووباری سیرواندا مەلەوانی کردبوو خنکا و پاشانیش دوای هەوڵیک زۆر ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه . پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشەممە گه‌نجێک که بۆگەشت و مەلەوانی چووبووە سەر رووباری سیراون، دوای چوونیشی بۆ نیو رووبارەکە توانانی مەلەکردنی نامینیت و له نێو رووباری سیرواندا خنکا و پاشانیش لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه . گه‌نجکە کەناوی ( م.ع ) و له دایکبووی 1993 شاری جه‌له‌ولایه، بەرەگەز عه‌رب بووە،دوای ئەو رووداوەش، هێزه‌کانی به‌رگری شارستانی ئاگادارکراوەتەوە وپاش هه‌وڵێکی زۆر تیمی هێزەکانی شارستانی توانیان ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه بدۆزنه‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی نه‌خۆشخانه‌ی که‌لاری بکه‌ن . شایەنی بەسە بە هۆی ئەوەی زۆربەیان مەلوانیکردن نازانین یاخوود توانای مەلەوانی کردنیان نامینێت ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی کور و کچ سالانە لە وەرزی هاوێن دەبنە قوربانی مەلەوانیکردن .




