لە شەش مانگدا پەرلەمانی عێراق تەنیا 74 کاتژمێر کۆبۆتەوە

عێراق – KDP.info / لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق تەنها 74 کاتژمێر کۆبۆتەوە و کاری کردووە .روانگەی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاشکرایکرد، کە لەماوەی شەش مانگی رابردودا، ماوەی کارکردنی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق تەنها 74 کاتژمێر بووە. کۆی گشتی دانیشتنەکان 24 دانیشتن بووە، لە بەیاننامەیەکدا روانگەی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، تێدا رایگەیاندوە: بەپێی کۆکردنەوەی ماوەی کارکردنیئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لەماوەی شەش مانگی رابردودا، دەرکەوتوە کە تەنها 73.57 کاتژمێر کۆبونەتەوە. بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە: کۆی گشی کاتژمێرەکانی کۆبونەوەکە دەکاتە تەنها سێ رۆژی تەواوەتی لەماوەی شەش مانگدا، بە واتای 7 سەعات لە رۆژێکدا. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەروو: کە کۆی گشتی دانیشتنەکان پەرلەمان 24 دانیشتن بووە و ماوەی هەر دانیشتنێکی تەنها (3) کاتژمێری خایاندوە.




