بەغدا.. خۆپیشاندان لەدژی خراپی رەوشی ئەمنی

بەغدا - KDP.info/ لە بەغدا خۆپێشاندان و ناڕەزایی لە بەرامبەر خراپی رەوشی ئەمنی و گەندەڵی ئەنجامدرا. لە مباریەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بلاویانكردەوە بە رەبەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا دەیان هاولاتی خۆپێشاندانیان لە بەرامبەر خراپی رەوشی ئەمنی و تەشەنەكردنی گەندەڵی لە فەرمانگەكانی حكومی دەستیپێكردو هێزە ئەمنیەكانیش شەش كەسیان لە خۆپێشاندەران دەستگیركرد. جێی باسە لەمداوییەدا بە شێوەیەكی بەردەوام و رۆژانە كردەوە تیرۆریستییەكان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق روویان لە زیادبوون كردووە و بەوهۆیەوە بە هەزاران كەس كوژراون و برینداربوون.




