٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێكی لیستی هاوپەیمانیی: هێرشەكانی مالیكی بۆ سەر پەرلەمان بەخراپ بەسەریدا دەشكێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لێدوانەكانی ئەم دوایییەی مالیكی بە هێرش بۆ سەر دەسەڵاتی یاسادانان لە قەڵەم دەدات و دووپاتی دەكاتەوە ئەو جۆرە لێدوانانە رەنگدانەوەی خراپی بۆ سەر مالیكی دەبێت.

لەبارەی لێدوانەكەی دوێنی نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە بەتوندی هێرشی كردە سەر پەرلەمانی عێراق و بە "رفێنراو" وەسفی كرد و گوتی: لێپرسینەوە و سەندنەوەی متمانە لەئارادا نییە تا ئەو كاتەی پەرلەمان دەخەینە سەر رێچكەی راستی خۆی.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە 26/6/2012 موحسین سەعدون ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەك ئاماژەیەك بۆ لێدوانەكانی ئەم دوایییەی مالیكی بە ئاكانیوزی راگەیاندووە: پەرلەمان دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریی هەیە و ئەو هێرشە توندە بۆ سەر دەسەڵاتی یاسادانان نیشانەی پرسیارە.

هەوەها گوتیشی: ئەو لێدوانانە لە كاتێكدایە كە داوای لادانی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت و پەرلەمان تۆمەتبار دەكرێ بەوەی كە رفێنراوەوە و كەمتەرخەمە لە بەجێهێنانی ئەركەكانی.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو هەڵوێست و لێدوانانە بە خراپ بەسەر مالیكیدا دەشكێتەوە و نەیارانی لەناو پەرلەماندا زیاتر دەكا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار