٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

روسیا.. پێدانی مافی پەنابەرێتیی كاتی بە سنودن

سەرچاوە: KDP.info

روسیا – kdp.info/ ئەناتۆلی كۆچرانا پارێزەری ئیدوارد سنودن رایگەیاند روسیا مافی پەنابەریەتی كاتی ئیدوارد سنودن داوە. هاوكات پارێزەرەكەی سنودن راشیگەیاند سنودن دوای پێدانی مافی پەنابەریەتی فرۆكەخانەی مۆسكۆی جێهێشتووە و چۆتە ناو خاكی روسیا. پارێزەركەی سنودن ئاماژەی بەوە نەداوە كە ئیدوارد سنودن بەرەو كۆی رۆیشتووە و ماوەی چەند رۆژ لەو ولاتە دەمێنێتەوە. جێی باسە دوای ئەوەی ئیدوارد سنودن زانیاری لە سەر دەزگا هەوالگریەكانی ئەمریكا بلاوكردەوە كە ئەو دەزگایانە چاودێری پەیوەندی تەلەفۆنی هاوولاتیان و تۆری ئینتەرنێت دەكەن، نیگەرانی بەرپرسانی ئەمریكای بە دوای خۆیدا هێنا و ناوبراو ناچار بووە ئەمریكا جێبهێلێت و بەرەو هۆنگ كۆنگ رۆیشت و دواتر پەنای بۆ فرۆكەخانەی مۆسكۆ بردبوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار