٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی داهاتوو فۆڕمی دامەزراندن دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنی دامەزراندنی لەهەرێمی کوردستان راگەیاندو بەوپێیەش بەهەمان شێوە و میکانزیمی ساڵی ڕابردوو پرۆسەی دامەزراندن ئەنجام دەدرێت.

سکرتێری یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان محەمەد قەرەداخی بە سایتی پەیامنێری راگەیاندووە: "بەپێی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان ئەمساڵ حەڤدە هەزار کەس لەهەرێمی کوردستان دادەمەزرێن، ئەویش لەڕێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی تایبەتەوە لەپارێزگاکان".

گووتیشی: "دامەزراندنەکە لەڕۆژی ١٠ تەمووز دەستپێدەکات و بەهەمان شێوە و میکانیزمی ساڵی ڕابردوو دەبێت بەڵام ئەگەر لەساڵی ڕابردوودا هەڵەیەک ڕوویدابێت ئەوا ئەمساڵ لیژنەکە دووبارەی ناکاتەوە".

سکرتێری یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئامەژەی دا: "لەهەر پارێزگایەک لیژنەیەکی دامەزراندن پێک دەهێنرێت هەروەها لە ئیدارەی گەرمیانیش لیژنەیەکی هاوشێوە دروست دەکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار