٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حکوومەتی عێراق: تەنانەت یەک وڵاتی عەربی و ئەوروپی ئەندامانی موجاهیدینی خەلق وەرناگرن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا –   KDP.Info/  حکوومەتی عێراق ئاشكرایده‌كات، هیچ وڵاتێكی‌ رۆژئاوای‌ و عه‌ره‌بی‌ نایانه‌وێت ئه‌ندامانی‌ رێكخراوی‌ موجاهیدی‌ خه‌لق وه‌ربگرن.عه‌لی‌ موسه‌وی‌، راوێژكاری‌ راگه‌یاندنی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیداکە ئەمرۆ پینجشەممە سازیکرد رایگەیاند: سەڕەرای داواکری کۆمەڵگەی نێودەوڵتی لە پاراستنی گیانی ئەمدامانی موجاهیدنی خەلق کەچی ‌ تاكه‌ یه‌ك وڵاتی‌ عه‌ره‌بی‌ و رۆژئاوای‌ نایانه‌وێت ئه‌ندامانی‌ رێكخراوی‌ موجاهیدی‌ خه‌لق له‌ وڵاته‌كانیان وه‌ربگرن چوونکە لە رابردوودا چەندین کاری قێزوەنیان ئەنجام داوە. راوێژکارەکەی نوری مالیکی هەروەها ئەوەشی خستەروو کە حكوومه‌تی‌ عێراقی دەخوازیت بەزووترین کات ئەو ریکخراوە نەخوازراوە تیرۆریستییە لە عێراق بخاتە دەرەوە و ‌ سوریشن  له‌سه‌ر ده‌ركردنیان،  هاوکات موسه‌وی‌ ئەوەشی راگەیاند: کە  عێراق پابه‌نده‌ به‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ مارتن كۆپله‌ر نێرده‌ری‌ پێشوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق ئه‌نجامیداوه.

هەواڵی پەیوەندیدار