ریف حەلەب.. گروپە ئیسلامییەکان 200گەنجی کوردیان رفاند

رۆژئاوای کوردستان – KDP.Info/ بەرەی نوسرە و دەوڵەتی بەناو ئیسلامی لە عیراق و شام، ئاشکرایان کرد کە زیاتر لە200 گەنجی کوردیان دەست بەسەر کردووە و تا ئامانجەکانیان دەپێکن لە شەڕکردن بەردەوام دەبن، بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس بەرەی نوسرە و و دەوڵەتی بەناو ئیسلامی لە عیراق و شام دوای ئەوەی چەکدارەکانیان شارۆچكەی تەلعەرن لە ریفی حەلەبیان کۆنترۆلکردووە هەروەها و گەمارۆی تەلحاسڵیان داوە لەو چوارچێوەیەدا زیاتر لە 200 هاووڵاتی كوردیان لە ریفی حەلەب لە باكووری سوریا رفاندووە، هەواڵەکە ئاماژەی بەوەش داوە كە پێكدادانەكان لەرۆژی دووشەممەی رابردووەوە لەو ناوچەیە دریژەی هەیە و بەهۆیەوەش سەركردەیەكی كەتیبەی بەرەی ئەكراد و 16 ئەندامی ئەو بەرەیە کوژراون ، لەبەرامبەردا ئەمیرێكی بەرەی نوسڕە و 10 ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستییە كوژراون.




