٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆران.. 4 هەزار و 200 شەهید و 310 ئەنفاڵ بە هەموو لایەنە سیاسیەكانەوە هەن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران –  KDP.Info/ بە پێی ئامارێکی  بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفاڵكراوانی سۆران لەو دەڤەرەدا  4 هەزار و 200 شەهید و 310 ئەنفاڵ بە هەموو لایەنە سیاسیەكانەوە هەن. لە ئامارێکدا کە بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفاڵكراوانی سۆران ئەشقی مەلا خستییەروو، دەرکەوتووە 4 هەزار و 200 شەهید و 310 ئەنفاڵ بە هەموو لایەنە سیاسیەكانەوە هەن و ناوەکانیان لەلایەن شەهید و ئەنفاڵكراوانی سۆران تۆمار کراوە و هاوکات بۆ هەموو شەهید و ئەنفاڵكراوانی كوردستانیش   بڕی 150 هەزار دینار زیادبووە و لە 1\1\2013ـە بۆیان هەژمار دەکرێت ، وەک راگەیندراوە  ساڵانی پێشوو مووچەی شەهیدان 500 هەزار دینار، هی ئەنفاڵەكان 450 هەزار دینار بووە، بەڵام ئێستا مووچەی شەهیدان لە 500 هەزار دینارەوە بۆ 650 هەزار دینار و ئەنفاڵەكان لە 045 هەزارەوە بۆ 600 هەزار زیاد بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار