دەزگای هەواڵگری تورکیا پەکەکە بەتەواوی هێزەکانی نەکشاندۆتەوە

تورکیا – KDP.Info/ ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ئاشکرای دەکات کە په‌كه‌كه به‌ته‌واوی هێزه‌كانی له‌خاكی توركیا نه‌كشاندووه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان وەک ئەوەی رێكه‌وتنی ئاشتی نێوانیان دەخوازیت، به‌پێی راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری و پۆلیس كه رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌ندامانی په‌كه‌كه به‌ته‌واوی پاشه‌كشه‌یان لە خاکی تورکیا نه‌كردووه ، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچه نەکشاونەتەوە کە ئەگەر بكشێنه‌وه ناتوانن جاریکی دیکە بۆ ئەو ناوچە هەستیارانە دووباره بگه‌ڕێنه‌وه، راپۆرته‌كه هەواڵگری تورکیا ئەوەشی خستۆتەروو : کە کە لەکاتی کشانەوەی ئەو هێزانە بۆ خاکی هه‌رێمی كوردستان پێشتر چه‌كه‌كانیان له‌ژێر خاك شاردووه‌ته‌وه‌بۆ ئەوەی لە هەر کاطیک ئەگەر بگەرینەوە جارێکی دیکە بتوانن بەکاری بهێننەوە، راپۆرته‌كه ئەوەشی باسکردووە کە سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه هێزی چه‌ك وه‌كو كارتێكی فشار بۆ سه‌ر لایه‌نی توركی بەئامنجی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بە کار دێنن،شایەنی باسە كۆماجڤاكین كوردستان كه‌جه‌كه، دواین واده‌ی بۆ حكومه‌تی توركیا ده‌ستنیشانكرد، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌قۆناغی سێیه‌می پڕۆسه‌ی ئاشتی بكه‌ن، واده‌كه‌ش 1ی ئه‌یلولی داهاتووه، بە پیچەوانەوە دەستبەرداری ئاشتی دەبەن.




