حه‌بیب ته‌رفی: ده‌ستوور حه‌كه‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان

حه‌بیب ته‌رفی ئەندامی فڕاكسیۆنی مواتنین له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: ده‌ستوور حه‌كه‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ده‌ستووره تاكه رێگه‌یه و ده‌بێ تاكه میكانزم بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی عێراقیش.
ته‌رفی ئاماژەی بەوەشدا كە هه‌ر كوتله و قه‌واره‌یه‌ك، به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆیه هەیە و مافی خۆیه‌تی به‌رگری لێبكات.
جێگای باسە پرسی چاره‌سه‌ركردنی ناوچه‌دابڕاوه‌كان، یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی كه‌تائێستا له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به هه‌ڵپه‌سێدراوی ماوه‌ته‌وه، له ده‌ستووری عێراقدا به "ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان" ناوه‌ی هاتووه و له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی بۆ دیاریكراوه.




