بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەکانی ئیران گیانی لەدەست دا

کوردستانی ئێران – KDP.Info/ بەندکراوێکی كورد له شاری ماكۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئێران گیانی له‌ده‌ست دا. ئەو گیراوە سیاسییە پێشتر سزای 15 ساڵ زیندانی لەلایەن دادگایەکی کۆماری ئیسڵامی ئێرانەوە به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. وەک ماڵپەری رۆژهه‌لات تایمز بڵاویکردۆتەوە بەندکراوەکە ناوی زاهیر عه‌لیزادەیە و ، له شاری ماكۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشته‌جێ بووه، كه ماوه‌ی دوو حه‌فتە بە ئامنجی چارەسەر کردن پێش گیان لەدەستدانی له نه‌خۆشخانه بووە و دواتر هەر لەوێش گیانی له‌ده‌ستداوە، ئه‌گه‌ر چی کەسوکاری قوربانییەکە ئاماژە دەدەن کە زاهیر عەلی زادە لە بەندیخانە به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و مانگرتن له خواردنه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوە رەتدەکەنەوە و هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی بۆ وه‌ستانی دڵی ده‌گه‌ڕێننه‌وه..




