٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوری مالیکی : لە کابینەی حکوومەتی داهاتوودا چەند وەزارەتێک هەڵدەوەشێنمەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – /  KDP.Info نوری‌ مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق ، ئاشكرایكرد: بە ئامانجی باشتر بەرێوەبردنی کاروبارەکانی وڵات له‌ كابینه‌ی‌ داهاتووی‌ حكوومه‌تی‌ عیراقدا، چه‌ند وه‌زاره‌تێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. لە به‌یاننامه‌یه‌كدا  سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، له چوارچێوەی ‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كردنی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌ له‌گه‌ڵ ئەو پارێزگاره‌ نوێیانە سازکرد کە لە هەڵبژاردنی ئەم دوایەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان  کە سەرکەوتنیان بەدەست هێنا بوو، مالیكی رایگه‌یاند: دوابه‌دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ ته‌مه‌نی‌ ئه‌م كابینه‌یه‌و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان، بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و شاره‌وانی‌ و ته‌ندروستی‌ و كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌. نوری مالیكی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای‌ له‌ پارێزگارانی‌ نوێ كرد، له‌ رایی كردنی‌ كاروباری‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكاندا، سوود له‌ راوێژكارانی‌ به‌ ئه‌زموون وه‌ربگرن، به‌مه‌رجێك ئه‌و راوێژكارانه‌ كه‌سانی‌ نزیك خۆیان نه‌بن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار