به‌ها ئه‌عره‌جی: ئه‌وه‌ی دژی لێپرسینه‌وه بێت لەمالیكی رێز له ده‌ستوور و ئیراده‌ی گه‌لی عێراقی ناگرێ

به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: فڕاكسیۆنه‌كه‌یان له مالیكی ناپرسێـته‌وه و به‌شداری لیژنه‌كانی لێپرسینه‌وه ناكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕوای ته‌واوی به موماره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرۆسه دیموكراسی و یاسایی هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ی دژی لێپرسینه‌وه لەمالیكی بێت رێز له ده‌ستوور و ئیراده‌ی گه‌لی عێراقی ناگرێ.
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی فڕاكسیۆنه‌كه‌شیانی دووپاتكرده‌وه له‌باره‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نه نه‌یاره‌كانی مالیكی 124 واژوویان كۆكرده‌وه، ئه‌وكات فڕاكسیۆنه‌كه‌یان 40 واژووی خۆی ده‌خاته‌سه‌ر بۆ ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی به‌مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران.
جێگای باسە بڕیار بوو دوو په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در به‌شداری لێپرسینه‌وه له مالیكی بكه‌ن كەئەوانیش هه‌ریه‌ك له ئه‌میری كه‌نانی و مه‌ها دووری بوون.




