توركیا دوو دەروازەی دیكەی سنووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

ئەنقەرە- KDP.info/ لە چوارچێوەی پەرە پێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستاندا حكوومەتی توركیا بریاری داوە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دوو دەروازەی دیكەی سنووری بكاتەوە.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە وەزیری گۆمرۆك و بارزگانی توركیا حەیاتی یازجی رایگەیاندووە كە بە ئارمانجی بەهێزتر كردنی جووڵەی بارزگانی نێوان توركیا، كوردستان و عێراقدا حكوومەتی توركیا بە هاوكاری حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوو دەروازەی دیكەی سنووری دەكاتەوە.
یازجی باسی ئەوەی كردووە كە یەك لەم دەروازانە لە ناوچەی شرناخ و ئەوی دیكەیشیان لە ناوچەی هەكاریدا دەكرێتەوە و ئەم دەروازە سنوورییانە تەنیا دەروازەی سنووری و گۆمرۆكی نین بەڵكو دەبنە وەكو ناوەندی بازرگانی سنووریش.




