نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان كۆ بوونه‌وه

لە دووەم ڕۆژی سەردانەكەیدا بۆ توركیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ى ته‌ممووزى 2013، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆ بووە و دوا ڕەوشی ناوچەكە و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و پێشهاته‌كانى سووریا و ڕه‌وشى كوردستانى سووریا و ئاماده‌كارییه‌كانى به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد و بارودۆخى عیراقیان تاوتوێ كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە لە لایەن هەرێمی كوردستان هەریەك لە عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆك وه‌زیران، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە لایەنی توركیا ئەحمەد داوودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، ته‌نەر یڵدز وەزیری وزە و حەیاتی یازجی وەزیری گومرگ و بازرگانی ئامادەى بوون، بارودۆخی ناوچەكە به‌گشتى و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر له بواره‌كانى ووزه‌دا كرده‌وه و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گرنگیى زیاتر به‌و بوارانه بدرێت كه بۆ هه‌ردوولا مایه‌ى بایه‌خن و سوود به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و توركیا ده‌گه‌یه‌نێت.
بارودۆخى سیاسى و ئه‌منیى ئێستا و چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا نراون و ده‌سپێكردنى گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا بوو. له‌مباره‌یه‌وه پشتگیرى و خۆشحاڵیى توركیا بۆ باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ى سه‌ردان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دانوستانه‌وه، دووپات كرایه‌وه.




