سوریا ته‌قه‌ی له فڕۆکه‌یه‌کی دیکه‌ی تورکیا کرد و تورکیاش هه‌ڕه‌شه ده‌کات

له‌سه‌ر هێرش كردنه‌سه‌ر فرۆكه جه‌نگیه‌كه‌ی، ئه‌مرۆبه‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیا سكاڵایه‌ك له‌دژی سوریا به‌رزده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
كه‌ناڵی ئاسمانی bbc Arabic له‌هه‌واڵێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریاوه هێرش کراوه‌ته سه‌ر فرۆكه‌یه‌كی توركی كه ده‌یویست پشكنین بۆ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بكات.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه كی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیا سكاڵایه‌كی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رزكرده‌وه دژی ده‌ستدریژی سوریا بۆسه‌ر فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وابڕیاریشه ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی بالێۆزه‌كان كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه توركیه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
كه‌نالی "الجزیره " له‌سه‌ر زاری وه‌زیری دره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو ئاشكرای كرد ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی سوریا بۆ سه‌ر فرۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاشتی ناوچه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه فڕۆكه‌ی دووه‌م به‌پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و پشكنینی كردووه و ده‌ستدرێژی نه‌بووه بۆسه‌ر خاكی سوریا .
دوێنێش وه‌زیرانه ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له لۆکسه‌مبورگ کۆبوونه‌وه و کاره‌که‌ی سوریایان پرۆتستۆ کرد و دا‌واشیان له تورکیا کرد دان به‌خۆیدا بگرێت.




