یەکگرتوو و کۆمەڵ بڕیاریاندا بەشداری لەکۆنگرەی نەتەوەی کورد بکەن

سلێمانی -تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی وکۆمەڵی ئیسلامی لەشاری سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بەشداری لەکۆنگرەی نەتەوەی کورد بکەن.
لەمبارەیەوە محهمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لە بەر ئەوەی داواکارییەکی زۆرمان لێکرا لە لایەن ھەموو حزبە سیاسییەکان، بۆیە ئێمەش بڕیارماندا بەھاوبەشی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی بەشداری لەوکۆنگرەیەدا بکەین.
محهمەد حەکیم گوتیشی: نوێنەرێکی یەکگرتووی ئیسلامی بەنوێنەرایەتی ھەردوو لایەن بەشداری لەکۆنگرەکە دەکات.
حەکیم رونیشیکردهوە، ئەو نوێنەرە راوێژ بەھەردوو لایەن دەکات لەھەموو پرسەکاندا کە لەوکۆنگرەیەدا باس دەکرێن.
لەبەر ئەوەی تەنھا یەک نوێنەر بۆ حزبە ئیسلامییەکان دانرابوو لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی ھەر چوار پارچەی کوردستان ونوێنەرەکەش درا بە یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی ناڕەزایەتی دەربڕی و بڕیاریدا بەشداری لەو کۆنگرەیەدا نەکات.




