بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران به‌رنامه‌یه‌ك به سیسته‌می جیهانی راده‌گه‌یه‌ندرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت وگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، به‌یانی رۆژی پینج شه‌مه 1/8/2013 كاتژمێر 10:30 له ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته به‌رنامه‌ی سه‌ر مۆبایل و مالپه‌ری گه‌شتوگوزار و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران له رۆژانی جه‌ژن و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر اگه‌یاندن له پریس كۆنفرانسیێك بۆ ده‌زگاكانی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت وگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتیشی: رێبه‌ری گه‌شتیاری ئه‌لیكترۆنی سه‌ر مۆبایل كه به سیسته‌میكی جیهانی دروست كراوه و گه‌شتیاران له هه‌موو شوێنیكی جیهان له رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ده‌توانن به ئاسانترین شێوه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی هه‌ر هوتێل و ریستۆرانتێك بكه‌ن و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌لیكترۆنی جێگا ده‌ستنیشان بكه‌ن و سه‌رانی بكه‌ن ئه‌مه و چه‌ندان خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر له‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كرێت.
نادر رۆستایی رونیشیکرده‌وە،هه‌روه‌ها له كۆنگره‌كه‌دا باسی قه‌رزی گه‌شتیاری و هه‌ڵبژاردنی شاجوان و چه‌ند پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كی تر له‌م كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌دا ده‌كرێت.




