ئێران پێشنیاری هەناردنی 10 هەزار سەربازی پاسدارانیان خستۆتە بەردەم مالكی

بهغدا – KDP.info/ لێژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق دەڵیت ئەو پێشنیارەی كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی خستوویانەتە بەردەم نوری مالیكی، داگیركردنی عێراقە، دوای ئەوەی رۆژنامەیەکی كوەیتی ئاشكرای كردبوو كە بەرپرسانی ئێران پێشنیاری هەناردنی دە هەزار سەربازی سوپای پاسدارانیان خستۆتە بەردەم مالكی و بەلێنیان پێداوە لەماوەی سێ مانگدا ناوشاری بەغداو دەوروبەری لە تیرۆریست و كۆنە بەعسیەكان پاك بكەنەوە، ئەندامیکی لێژنەی ئاسایشو بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هێرشێكی توندی كردە سەر كۆماری ئیسلامیو ئەو هەڵوێستەی ئێرانی ئیدانە كرد. موزهیر جەنابی ئەندامی لێژنەی ئاسایشو بەرگری ئەنجومەن رایگەیاند: ئەو پێشنیارەی كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی خستوویانەتە بەردەم مالكی، داگیركردنی عێراقە و ئەگەر مالكی ئەو پێشنیارە قبووڵ بكات مانای ئەوەیە كە عێراق لەلایەن ئێرانەوە داگیر كراوە. ئەمەش لەلیەن تەواوی گەلی عێراق رەتدەکرێتەوە ، شایانی باسە رۆژنامەی سیاسەی كوەیتی ئاشكرای كردبوو كە بەرپرسانی ئێران پێشنیاری هەناردنی دە هەزار سەربازی سوپای پاسدارانیان خستۆتە بەردەم مالكی و بەلێنیان پێداوە لەماوەی سێ مانگدا ناوشاری بەغداو دەوروبەری لە تیرۆریست و كۆنەبەعسیەكان پاك بكەنەوە.




