٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریكا شمشێرەكەی سەدام حوسێنی بە حكومەتی عێراق دایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا – KDP.info / ئەمەریكا شمشێرەكەی سەدام حوسێنی بۆ حكوومەتی عێراقی گەراندەوە ، كە پیشتر لەكاتی پرۆسەی ئازادکردنی عێراق دا لە ساڵی  2003  لە کۆشکی کۆماری  سەدام حوسێندا هێزەکانی ئەمەریکا  دەستی بەسەردا گرتبوو، ئەو شمشێرەی سەدام بە بەجۆرێكی دەگمەنی شمشێر  دادەنرێت و  کۆی گشتی لە ئاڵتون دروستكراوە، دوای دەست بەسەر داگرتنی  ساڵی  2012  لە ویلایەتی نیوهامبشیەری ئەمەریكا بەبڕی  15 هەزار دۆلاری ئەمەریكی فرۆشراوە. مالپەری روسیا الیوم بڵاویکردەوە ؛ کە شمشێرەكە دوای فرۆشتنی  رادەستی دەزگا ئەمنییەكانی ئەمەریكا كرایەوە و وەزارەتی بەرگری نیشتیمانی ئەمەریكاش شمشێرەكەی رادەستی باڵیۆزی عێراق  لە ئەمەریکا كردووە  ، لای خۆشییەوە  بەها ئەلمەیاحی جێگری وەزیری رۆشنبیریی عێراق رایگەیاند  بێجگە لەم شمشیرە ئالتونییە،  هەتا مانگی ئابی ساڵی 2014، بڕیارە حكوومەتی ئەمەریكا زیاتر لە ١٠ هەزار پارچە شوێنەواری دزراوی عێراقی بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار