قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار جێبەجێکرا

ئەنبار–KDP.info/ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار سه‌پێندراوه و فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی سەربازی ئه‌نباری سه‌ر به سوپای عێراق حاڵه‌تی له‌ناكاوی راگەیاند: مه‌رزی مه‌حلاوی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی ئه‌نبار له به‌یاننامه‌كه ئاشكراشیكرد: کە بڕیاری سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی له‌ناكاو له پارێزگای ئه‌نبار دوای ئه‌وه هاتووه كه زانیاریی هه‌واڵگرییان پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌بوونی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی پارێزگاكه و، بڕیاره‌كه‌ش بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانه لەدورخستنەوەیان لە دەرنجامی هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی ، له به‌یاننامه‌كه دا فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی ئه‌نبار ئەوەشی خستۆتەروو کە قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه به‌رده‌وامده‌بێت تا كاتێكی نادیار . هاوکات قاسم فه‌هداوی پارێزگاری ئه‌نبار، به‌هۆی حاڵه‌تی له‌ناكاو و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، بڕیاریدا كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ ئه‌نبار بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخات .




