لە یادی 30 ساڵەی ئەنفالكردنی 8000 بارزانی زەوی و پارە بەسەر كەس و كاری ئەنفالكراوانی سۆران دابەشكرا

سۆران- KDP.info/ ئەمڕۆ چوارشەمە لە مەراسیمێكدا یادی سی ساڵەی 8000 بارزانی كرایەوەو ژمارەیەك زەوی بەسەر كەس و كاری ئەنفالكراوان دابەشكرا، هەروەها دیارییەكی پێنج ملیۆن دیناری بەسەر كوڕو كچی ئەنفالكراوان كە هاوسەرگیریان كردووە دابەشكرا.
بە ئامادەبوونی بەرەڤان حەمدی بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی شەهدان و ئەنفال كراوەكان و دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی10 و قائیمقامی سۆران و بەرێوەبەرو بەرپرسی دەزگا حزبیەكانی دەڤەری سۆران بەرێوەبەرایەتی شەهیدو ئەنفالكراوەكانی سۆران بە هەماهەنگی رێكخراوی بارزانیەكان لە سۆران یادی 30 ساڵەی ئەنفال كردنی 8000 بارزانی لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی سۆران لەژێر دروشمی فرمێسەكان بەرەو ئاییدە كرایەوە، لە مەراسیمەكەدا 240 پارچە زەوی دابەش كرا بەسەر كەس و كاری ئەنفالكراوەكان.
لەمبارەیەوە بەرێوەبەری شەهید و ئەنفالكراوەكانی سۆران عەشقی مەلا تایبەت بەkdp.infoگوتی: ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 31-7-2013، كە ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكانە، كاتژمێر 10ی بەیانی لە مەڕاسیمێكدا لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی سۆران، 240 پارچە زەوی كە رەزامەندیان لەسەر وەرگیراوەو لە شاری هەولێرن، بەسەر كەس و كاری ئەنفالكروان دابەشكرا، هەر لەو مەراسیمەدا دیاری حكوومەتی هەرێم كە پێنج ملیۆن دینار بەسەر 60 كچ و كوڕی ئەنفالكراو، كە هاوسەرگیریان كردووە دابەش كرا. جێی باسە بەرێوەبەری شەهیدانی سۆران ئەوەشی خستە روو، هەر لە دوای چەژنی رەمەزانی پیرۆز مژول بۆ ئەو رەزامەندیە دەخورێت كە بریار وایە خانووی كامل بەسەر ئەو خانەوادە ئەنفالكراوانەدا دابەش بكەن..




