ئه‌ردۆگان: ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا ترسناكه و ده‌بێ به‌زووترین کات ده‌سه‌ڵات جێ بهێڵێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر سوریا ده‌ربڕی و به‌توندی هۆشداری دا به ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق که ده‌بێت ڕێز له‌سه‌روه‌ریی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 26/6/2012 ده‌ر‌باره‌ی دوایین گۆرانكارییه سیاسییه‌كانی نێوان توركیا و سوریا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ هه‌موولایه‌ك ئاشكرا بووه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێز بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دانانێن له‌هه‌مان كاتیش‌دا بونه‌ته كێشه بۆ وڵاتانی دراوسێی خۆیان.
ئه‌ردۆگان گوتی: " له ناوخۆی سوریا ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك زاڵمێك كه‌وتۆته گیانی خه‌ڵكی سڤیل و ده‌شیه‌وێت یاری به‌بریاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات، له كاتێكدا رۆژ له دوای رۆژ ئاستی توندوتیژی له ناو خاكی سوریا به‌ره‌وبه‌رز بوونه‌وه ده‌ڕوات ته‌نها هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ش تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن".
له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی توركی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی سوریاوه ئه‌ردۆگان گوتی: " سوریا زۆر بێ باكانه ده‌ڵێن ئه‌وان فڕۆكه توركیه‌كه‌یان خستۆته خواره‌وه له كاتێكدا به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت ئه‌و فڕۆكه‌یه مافی خۆی بووه له‌و شوینه بسوڕێته‌وه كه سوریا خستۆیه‌تیه خواره‌وه، به‌ڵام شته‌كان ڕوونن، سوریا به ئاشكرا ده‌یه‌وێت شه‌ڕێكی گه‌وره له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی بگوازیته‌وه ده‌ره‌وه".
ئه‌ردۆگان گوتی: "ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا ترسناكه و ده‌بێت به‌زوویی ده‌سه‌ڵات جێ بهێڵێت".




