٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێستا: به‌داخه‌وه‌ دڵی نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له‌ لێدان كه‌وت

سەرچاوە: KDP.info

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تەمەنی 70 ساڵیدا بەشێوەیەكی كتوپڕ له‌ لێدان كه‌وت.

كاكەیی بەیەكێ لە سەركردە لێهاتووەكانی پارتی و عەقڵی كولتووری ئەو حزبە دادەندرا.

فەلەكەدین كاكەیی لە چەند دێڕێكدا

* فەلەكەدین سابیر كاكەیی ناسراو" بە فەلەكەدین كاكەیی" لە ساڵی 1943 لە دایك بووە.

* نووسەر و رۆژنامەنووسە.

* لە سەرەتای ساڵی 1957 ـ 1959 دەستی بە چالاكی قوتابی و لاوان كردووە.

* لە ساڵی 1965 تێكەڵ بە بزووتنەوەی دیموكراسی كوردی و عەرەبی بووە، سەرباری نووسینی وتاری ئەدەبی و وتاریشی لە زمانی كوردی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و بە پێچەوانشەوە.

* 1962 یەكەمین چیرۆكی كوردی نووسیوە و بڵاویشی كردۆتەوە.

* لە ساڵی 1964 دەستی كردووە بە نووسینی رۆژنامەنووسی بە زمانی عەرەبی.

* لە ساڵی 1967 لە بەغدا، رۆمانی" بیتاقەی یانسیب" ی چاپكردووە.

* لە نیسانی 1967 لە ژیانی نووسینیدا گۆڕانكارییەكی لە ژیانی نووسینیدا بەسەر دا دێت و دەچێتە رێز پەیامنێران و نووسەرانی رۆژنامەی" تەئاخی"، كە رۆژانە بە زمانی عەرەبی لە بەغدا دەردەچوو، تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

* وەك پەیامنێر و نووسەر لە تەئاخی كاری كردووە، ئەوجا بۆتە نووسەرێكی جێگیر و نووسەری لاپەڕەكان و بەڕێوەبەری نووسین لە ساڵی 1973.

* لە 2003 بۆتە سەرنووسەری تەئاخی و ئێستاش خاوەن ئیمتیازیەتی.

* هەروەك سەرنووسەری چەندین رۆژنامە و گۆڤاری دیكەی بە كوردی و عەرەبی بووە، جا چ لە شار، یان شاخ لە كاتی بەرگریدا.

* لە ساڵی 1974 بۆتە بەڕێوەبەری راگەیاندن لە ناو شۆڕش و بە پڕاكتیك بۆتە سەرنووسەری ئێزگەی دەنگی كوردستان، واتە لە ساڵی 1974 ەوە تا 1994 بە بەردەوامی سەرپەرشتی كردووە، واتە بە درێژایی بیست ساڵ بێ پچڕانەوە مەگەر بە هۆی وەستانی ئێزگەوە بە هۆی سیاسیی، كە هەندێك جار رادەوەستا.

* رۆژانە وتاری بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی دەنووسی.

* لە 1980 ـ 1991 بە پڕاكتیك سەرنووسەری رۆژنامەی" خەبات" بوو، كە بە نهێنی لە شاخ دەردەچوو.

* لە ساڵی 1993 ـ 2001 بە سەرنووسەری" خەبات"، كە دامەزرا و هەفتانە ژمارەیەكی لێ دەردەچوو.

* بە درێژایی ساڵانی 1960 ـ 1974 رۆڵی هەبووە لە چالاكییەكانی سەندیكا، جەماوەری و جوتیارییەكان و كرێكارییەكاندا.

* لە ساڵی 1979 بە ئەندامی لێژنەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە، ئەوجا بۆتە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی لە هەمان ساڵدا و تا ئێستاش لە ناو سەركردایەتی حزبدا ماوە.

* لە 1992 لە یەكەمین خولی پەرلەمانی كوردستان" ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستان" هەڵبژێردراوە.

* لە 1996 بوو بە وەزیری رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا لە ساڵی 2000 دەستی لە كار كێشایەوە، جا بووە بە وەزیری هەرێم.

* لە 2006 دووبارە هەڵبژێردرایەوە بە وەزیری رۆشنبیری.

* لە ساڵی 1992 تا 2005 ئەندام پەرلەمان بووە.

* تا ئێستا ئەندامی چەندین یەكێتی و رێكخراوی رۆشنبیرینووسەران و رۆژنامەنووسان بووە.

* ئێستا ئەندامی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان و سەرۆكی كۆمەڵەی برایەتی كورد و توكە.

* بەشداری لە ژمارەیەكی زۆری كۆنگرەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كردووە بە تایبەتی پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە ساڵی 1985 ەوە تا گۆڕانی رەوشی عێراق.

* سەرقاڵبوونی نەیهێشتووە كتێب دەربكات، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی داوە هەندێك كتێب دەربكات، لەوانە:

1 ـ رۆمانی یانسیب ساڵی 1967، بەغدا بە زمانی عەرەبی.

2 ـ كورتەیەك لە شانۆی كوردی، موقەڕات جەبەلی لە كوردستان لە ساڵی 1984 بە عەرەبی.

3 ـ لە باری خوێندن لە كوردستان، هەروەها لە شاخ 1985.

4 ـ كاروانی كاری بەرەیی 1985، لە شاخ، دەربارەی پاكتاوی هزری سیاسیی عێراقی بۆ ئۆپۆزسیۆن تا ئەو ماوەیە.

5 ـ گەلێك بێ رۆژنامەی رۆژانە، 1988، لە شاخ، دەربارەی مێژووی رۆژنامەنووسی كوردی" 1898 ـ 1988".

6 ـ قەزافی و كێشەی كورد، بەشی یەكەم، لە شاخ 1989.

7 ـ رۆمانی" كیف علمونا الحقد" نووسەری سۆڤیەتی چۆلۆخۆف لە فارسی كردووە بە كوردی و لە 1985 بڵاوبۆتەوە.

8 ـ كورتەیەكی بۆ لاوان نووسیوە، لە شاخ، بە زمانی كوردی و عەرەبی.

9 ـ لە 2008 بیتاقەی یانسیبی بۆ دووەمین جار چاپكردۆتەوە لەگەڵ بۆ سێیەمین جار" قەزافی و كێشەی كورد" ی چاپكردۆتەوە.

10 ـ 2007 ئەلزەمیر و ئەلحوڕیە بەشی یەكەم.

11 ـ كتێبێكی بە ناونیشانی" فەلەكەدین كاكەیی دوور لە سیاسەت 2006" لە لایەن شێرزاد عەبدولڕەحمان لەسەر نووسراوە.

12 ـ ئەلزەمیر و ئەلحوڕیە، بەشی دووەم 2008، هەولێر.

13 ـ سێ بەشی دیكە لە كتێبی" ئەلزەمیر و ئەلحوڕیە" لە یەك كتابدا، دەزگەی ئاراس لە 2009 بۆی چاپكردووە.

14 ـ رۆناهی زەردەشت، بە كوردی" لاتینی" لە توركیای دەرچوواندوووە، كۆمەڵە وتارێكە لەبارەی كولتوور و تەسەوف و فەلسەفەوە.

15 ـ روناهی زەردەشت بە كوردی هەولێر 2009.

16 ـ مۆتمر عربی فی رحاب كوردی، هەولێر، 2008، بە زمانی عەرەبی.

17 ـ دفاتر كاف هەولێر، بە زمانی كوردی.

18 ـ قەزافی و قەزیەی كورد، چاپی دووەم، دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس هەولێر 2008.

19 ـ موگن نور/ بە عەرەبی/ دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس/ هەولێر 2010، دەربارەی تەسەوف و عیرفان.

20 ـ حەلاجیات، بە ئاگاییەكی پڕشنگدار لە حزوری حەلاجدا/ دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس/ هەولێر 2010، دەربارەی ژیان و نەهامەتییەكانی حەلاج و ئەوەی تا ئەمڕۆ لەسەری نووسراوە.

21 ـ احتفالا الوجود، دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2010، دەربارەی بە ئاگایی مرۆڤ لە غەفڵەتگیر بوون لە هەبوون.

22 ـ البیت الزجاجی للشرق الاوسگ، بە عەرەبی، كتێبێكە دەربارەی پەیوەندییەكانی كورد بە جیهانی عەرەبی، دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2010.

23 ـ لمن تتفتح الزهور، بە عەرەبی، لە ژێر چاپە.

24 ـ ایام راژان، یان razhanبە كوردی لە ژێر چاپە.

25 ـ العلویون، دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2010، نووسینی ئیبراهیم داقوقی و فەلەكەدین كاكەیی پێشەكی بۆ نووسیوە.

26 ـ دووبارە چاپكردنەوەی" الاكراد فی لبنان و سوریا" ی نووسەری گەورە ئەدیب معەوەز، فەلەكەدین كاكەیی پێشەكی و پەراوێزی بۆ نووسیوە و دووبارە بە چاپی گەیاندۆتەوە، لە دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2010.

چەندین كتێبی دیكەی بە زمانی كوردی و عەرەبی ئامادەی چاپە.

هەواڵی پەیوەندیدار