بۆ سەرنووسەری رۆژنامەی ئەڤرۆ

سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی ئەڤرۆ گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو سەرجەم كارمەندانی رۆژنامەكەتان دەكەین، هیوادارین وەكو هەمیشە بتوانن لە خزمەتی وشەی رەسەنی كوردی و هاووڵاتیانی كوردستان و بەتایبەتیش دانیشتوانی پارێزگای دهۆك بكەن.
لەم قۆناغەدا پێویستە جەخت لەسەر بنەماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و پێكەوە ژیان لە نێوان سەرجەم كوردستانیان بكرێتەوەو كاری رۆژنامەگەریش بایەخدان بێت بە پرەنسیپەكانی رۆژنامەنووسی و دروستكردنی متمانە لە گەڵ جەماوەر.
جارێكی تریش پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
