دوای هەفتەیەک لەمردنی تەرمی هاوڵاتییەک لەشاری سلێمانی دەدۆزریتەوە

سلێمانی – KDP.info/ دوای سێ رۆژ له گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیه‌کی دانیشتووی شاری سلێمانی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه و به‌پێی لێدوانی گوته‌بێژی پۆلیسی ئەو شارەش، ئەو کەسەی خۆی کوشتووە ته‌مه‌نی 55 ساڵان بووە و به‌ته‌نها له گه‌ڕه‌کی سابونکه‌رانی شاری سلێمانی ژیاوه. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د گووتەبیژی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی لەلێدوانێکی بۆ راگەیاندنکاران ئاشکرای کرد: دوای ئەوەی ئەو پیاوە تەمەن پەنجاوپینج ساڵییە گیان لەدەست دەدات و چەند رۆژێک بەسەر مردنەکەی دەچێت، ئه‌و ته‌رمه بۆنی کردوه و به‌و هۆیه‌وه دراوسێکانی پێیانزانیوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانیشیان لێ ئاگادار کردوه‌ته‌وه و پێده‌چێت یه‌ک هه‌فته‌ی به سه‌ر مردنی ئه‌و هاوڵاتیه‌دا تێپه‌ڕ بووبێت. هه‌مان کات ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشکی دادوه‌ری سلێمانی و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێکردوه، گووتەبیژی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی راگه‌یاند: هاوڵاتیه‌که له گه‌ڕه‌کی سابونه‌که‌رانی شاری سلێمانی به‌ته‌نها له‌ماڵه‌که‌یدا ژیاوه و پیاوه‌که ته‌مه‌نی 55 ساڵه و ته‌رمه‌که‌شی بۆ ده‌رکه‌وتنی هۆکاری گیان له‌ده‌ست دانی رە‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری کراوه..




