٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمیسیاران ژماره‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێرو دهۆکی ئاشکرا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر  – KDP.info/ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكردەوە ‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكان، ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمیسیاران ژماره‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگانی‌ سلێمانی‌ وهه‌ولێر ودهۆكی‌ و ژماره‌ی‌ كۆتایی‌ ئافرەتانی به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسای‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ژماره‌ 3 ساڵی‌ 2009 ژماره‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ دیاریكرد. ماڵپەری كۆمیسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردوه‌. به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ كۆمسیۆن، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌ولێر به‌ملیۆنێك و 657 هه‌زار كه‌س دانراوه‌، بۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ش 30 كورسی‌ دیاریكراوه‌، له‌و رێژه‌یه‌ش 9 كورسی‌ بۆ كۆتایی‌ ئافرەتان دانراوه‌، سێ‌ كورسیش بۆ توركمان و دوو كوسی‌ بۆكلدو ئاشوریه‌كان، به‌م پێیه‌ش له‌ هه‌ولێر بۆ 55 هه‌زار ده‌نگ یه‌ك كورسی‌ دانراوه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانیش به‌ ملیۆنێك و 931 هه‌زاركه‌س دیاریكراوه‌، ژماره‌ی‌ كورسیه‌كانیشی‌ 32 كورسیه‌، كه‌ له‌و رێژه‌یه‌ 10 كورسی‌ بۆكۆتایی‌ ئافرەتان و یه‌ك كورسیش بۆ كلدان وئاشوریه‌كانه‌ به‌م پێیه‌ش له‌سلێمانی‌ زیاتر له‌60 هه‌زار ده‌نگ كورسیه‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگایه‌. هاوكات كۆمیسیۆن ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ دهۆكیشی‌ به‌ ملیۆنێك و 158 هه‌زار كه‌س دیاریكردوه‌، 28 كورسیشی‌ بۆ ئه‌نجوونی‌ پارێزگای‌ ئه‌و شاره‌ داناوه‌، كه‌ له‌و رێژه‌یه‌ 9 كورسیان بۆ كۆتایی‌ ئافرەتانە‌ و یه‌ك كورسی‌ بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان و دوو كورسی‌ بۆ كلد و ئاشوری‌ و سریانه‌كانه‌، به‌م پێه‌یه‌ش له‌پارێزگای‌ دهۆك 41 هه‌زار ده‌نگ كورسیه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگایه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار