ئەندامێکی پارتی بوو بەسەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای موسڵ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی سازکردو کاندیدێکی سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بوو بەسەرۆکی ئەنجوومەن.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای موسڵ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی سازکردو دواتر ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ئەنجوومەن ئەنجامداراو بەشار حەمید کیکی کاندیدی سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا ھەڵبژێردرا.
سەعید مەموزینی گوتیشی: پۆستی جێگیری سەرۆکی ئەنجوومەنیش درا بە کاندیدێکی لیستی موتەحیدون.
ناوبراو راشیگەیاند: بڕیارە ھەر ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی موسڵیش ھەڵبژێردرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت بدرێت بە ئەسیل نوجەیفی.




