عێراق.. لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، ١٧٧٨ کەس رووبەرووی دادگا بوونەتەوە

بەغدا – KDP.info / لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، ١٧٧٨ کەس لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، جگە لە ھەرێمی کوردستان بە تۆمەتی گەندەڵیکردن رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە، لبژنەی نەزاھەی عێراق رایگەیاند کە زیاتر لە ١٧٠٠ کەسیان بە تۆمەتی گەندەڵیکردن رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە هەریەکیک کەیسێکی تایبەت بەخۆی هەیە. دەستەی نەزاھەی عێراق لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد: لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، ١٧٧٨ کەسیان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، جگە لە ھەرێمی کوردستان بە تۆمەتی گەندەڵیکردن رووبەڕووی دادگا کردووەتەوە و ئەو کەسانە پێشتر سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و بڕی ئەو پارەیەی گەندەڵییەکەشی تێدا کراوە دەگاتە زیاتر لە ١٣١ ملیار و ٣٦٣ ملیۆن دینار. دەستەی نەزاهە هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو کە بێجگە لە و کەیسانەی گەندەڵی چەندین کیسی دیکە بەردەستن بەمنزیاکنە ئەوانی دیکەش کاری لەسەر دەکرێت. جێی ئاماژەیە دیاردەی گەندەڵی یەکێکە لەو گرفتە سەرەکییانەی عێراق پێیانەوە گیرۆدە بووە و بەردەوامیش عێراق لە پلەکانی پێشەوەی ئەو ریزبەندییانەدا دێت کە شەفافیەتی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بوونی گەندەڵی لە ولاتانی جیھاندا ئەنجامیان دەدات.




